میدیا ره‌ِئووف بێگه‌رد..خوێنی ڕۆژهه‌ڵاتی بیرۆكه‌یه‌كی واقیعییه
2 / 9 / 2010
به‌ناز میدیا ڕه‌ئووف بێگه‌رد یه‌كێكه له‌و ژنه ئه‌كته‌ره سه‌ركه‌وتووانه‌ی كه‌توانیوێتی له‌پانتاییه‌كی فراواندا كاره‌كانی ئه‌نجامبداتء سه‌ركه‌وتنی جیاواز به‌ده‌ستبهێنیت له شانۆ‌و رامادا، وه‌كو ئه‌كته‌رء ده‌رهێنه‌ریش له‌لایه‌كی دیكه، هه‌موو ئه‌و كارانه ته‌نها شانۆكارێكی به‌سه‌لیقه‌ی وه‌كو میدیا ڕه‌ئووف بێگه‌رد ده‌توانێت ڕیزبه‌ندییان بكات و كاریان له‌سه‌ربكات، میدیا له‌چاوپێكه‌وتنێكى تایبه‌ت به‌ڕێوان سه‌باره‌ت به‌شانۆیی خوێنی ڕۆژهه‌لاتی به‌مشێوه‌یه بۆمان دووا. بیرۆكه‌ى شانۆى خوێنى ڕۆژهه‌لاتى ده‌رباره‌ى ئه‌و باكگراونده‌ى له‌هه‌ڵبژاردنی ده‌قی خوێنی ڕۆژهه‌ڵاتیدا هه‌بوو تابكرێته كارێكی شانۆیی میدیا ئاماژه‌ى به‌وه‌دا كه‌هه‌موو كارێكی شانۆیی به‌بیرۆكه‌یه‌ك ده‌ستپێده‌كات، به‌ڵام جیاوازییه‌كه له‌چه‌شنی بیرۆكه‌كه‌دایه‌و له‌كوێوه سه‌ریهه‌ڵداوه، بۆ نموونه ده‌كرێت له‌تێكستێكی ئه‌ده‌بی نوسراوه بێت، ( شانۆگه‌ری، شیعر، چیرۆك، ڕۆمان). له‌وانه‌یه ئه‌مانه‌ش نه‌بێت، چیرۆكێكی واقیعی، بیرۆكه‌یه‌كی زۆربچوك، یاخود له‌وانه‌یه نامه‌یه‌ك بێت، به‌لام وه‌ك میدیا وتى " بیرۆكه‌ی شانۆگه‌ری خوێنی ڕۆژهه‌ڵاتی بیرۆكه‌یه‌كی واقیعییه‌و ته‌ڵاڵ نه‌سره‌دینی نووسه‌رو هونه‌رمه‌ندی سوری نوسیوێتی و باسی ژنێك ده‌كات كه‌هاوڕێی نزیكی خۆی بووه. بێگومان هه‌ندێك شتی گۆڕیوه له‌كاتی نوسینداو وه‌ك خۆی نه‌یهێشتۆته‌وه، له‌وانه بۆ نموونه ئه‌و ژنه كه خۆشم ده‌یناسم كوژرا به‌ده‌ستی ماڵه‌وه‌یان، چونكه له‌تایه‌فه‌یه‌كی تر بوو جیاواز له‌پیاوه‌كه. به‌ڵام ته‌ڵاڵ له‌ده‌قه‌كه‌دا وایلێكردووه كه‌خۆی بچێت بۆلایان بۆئه‌وه‌ی بیكوژن." هه‌روه‌ها میدیا ئاماژه‌ى پێدا ئه‌م ده‌قه له‌سه‌ر شانۆ نوسراوه نه‌ك وه‌ك ده‌قێكی ئه‌ده‌بی، هه‌ربۆیه گۆڕانكارییه‌كی زۆر زۆری له‌سه‌ركراوه چ له‌لایه‌ن نوسه‌رو هه‌روه‌ها ده‌رهێنه‌رو میدیا خۆشییه‌وه‌و وتى "ده‌توانم بڵێم ئه‌م كاره كارێكی وه‌رشه‌یی بوو نه‌ك تاكه كه‌س. حه‌ز ده‌كه‌م ئه‌وه‌ش بڵێم كه له‌م دواییه‌دا دیمه‌نی یه‌كه‌می شانۆگه‌رییه‌كه خۆم به‌ته‌واوی گۆڕیم كاتێ ژنه‌كه له‌دیمه‌نی یه‌كه‌مدا بڕیارده‌دات جلی ڕه‌ش له‌به‌ربكات و خۆی پرسه بۆ خۆی بگرێت." نزیكى ده‌قه‌كه له‌میدیاوه وه‌ك ژنێك جه‌ختى له‌وه‌شكرده‌وه كه له‌كاتی كاركردن له‌سه‌ر ئه‌م ده‌قه هه‌وڵیانداوه تابتوانن باس له‌و ئازار‌و كێشانه بكه‌ن كه‌ژنان پێوه‌ى ده‌ناڵێنن و وتى " نه‌ك ته‌نها من، ئه‌م جۆره ده‌قانه له‌هه‌موو ژنێكه‌وه نزیكه، به‌ڵام هه‌ندێجار زۆر نزیكده‌بێت و هه‌ندێكجار هه‌ندێ شتی نزیكده‌بێت بێگومان منیش به‌شێكم له‌م كۆمه‌ڵگایه‌و به‌شێوه‌یه‌ك له‌شێوه‌كان پڕوشه‌یه‌كم هه‌ر به‌رده‌كه‌وێت." ئه‌و شوێنانه‌ى خوێنى رۆژهه‌لاتى لێنمایشكراوه ده‌رباره‌ى ئه‌و زمانء شوێنانه‌ى كه‌ئه‌م ده‌قه شانۆییه‌ى لێنمایشكراوه خاتوو میدیا ئاماژه‌ى به‌وه‌دا كه ئه‌و ده‌قه به‌چه‌ند زمانێكی جیاوازء له‌سه‌ر هۆڵی جیاواز نمایشكراوه بۆ یه‌كه‌مجار له‌سوریا له‌هۆڵی قه‌ببانی له‌دیمه‌شق نمایشكراوه‌ء ماوه‌ى مانگێكى خایاندووه، پاشان كه گه‌یشتوونه‌ته دانیمارك هه‌ر یه‌كه‌م ساڵ دوو نمایشكراوه له‌كۆبنهاگن و نیكۆبین، به‌ڵام ئه‌مجاره‌یان تێكه‌ڵبووه له‌گه‌ڵ زمانی دانیماركیدا. هه‌روه‌ك میدیا ده‌ڵێت " له‌چه‌ند وڵاتێك بانگهێشتكرام و به‌تایبه‌تیش بۆ ئه‌م نمایشه وه‌ك سوید‌و هۆڵه‌نداو مه‌غریب. له‌هه‌ندێ شوێندا زمانی عه‌ره‌بی و كوردییه‌كه‌م تێكه‌ڵ ده‌كرد. تائه‌مساڵ كه ئیتر ده‌قه‌كه ته‌واو به‌كوردی بوو له‌كۆبنهاگن، دواتر له‌سلێمانی و ژماره‌ی نمایشه‌كان تا ئێستا گه‌یشتۆته 40 نمایش." جیاوازى نمایشى مۆنۆدراماء گروپ خاتوو میدیا نمایشى مۆنۆدراما به قورس‌تر ده‌زانێت وه‌ك له‌نمایش به‌شێوه‌ى گروپ هه‌روه‌ك ئاماژه‌ى پێداو وتى" مۆنۆدراما وه‌ك باوه پێیده‌ڵێن نمایشی ئه‌كته‌ر، واته كاری ده‌رهێنان له‌مۆنۆدرامادا قورسه‌و ئه‌كته‌ر لێره‌دا گشت تواناكانی ده‌رده‌كه‌وێت، چونكه ده‌بێته سه‌نته‌ری كاره هونه‌رییه‌كه، ئه‌مه‌ش به‌ڕاستی كارێكی ئاسان نییه." میدیا پێیوایه جیاوازییه‌كی زۆر هه‌یه ئه‌گه‌ر تۆ به‌ته‌نها له‌سه‌ر شانۆ بیت له‌وه‌ی چه‌ند كه‌سێكت له‌گه‌ڵدا بێت. هه‌روه‌ها وه‌ك ده‌رهێنانیش جیاوازی به‌دیده‌كرێت وه‌ك خۆى ده‌ڵێت " من ناڵێم كاری كۆمه‌ڵێك كه‌س له‌سه‌ر شانۆ ئاسانتره، نه‌خێر، كاری هونه‌ری به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك كارێكی زۆر گرانه‌و هه‌موومان ده‌كه‌وینه ژێر پرسیاره‌وه‌و هه‌ر هه‌مووشمان به‌پرسیارین له گه‌وره‌و بچوكی ئیشه‌كه، به‌ڵام هه‌ریه‌كه‌یان چێژی تایبه‌تی خۆی ده‌دات." پڕۆژه‌ی داهاتووى میدیا میدیا ده‌ڵێت "مادام خه‌یاڵ ده‌جوڵێت ئیش زۆره‌و خه‌ونه‌كانیش زۆرن." هه‌روه‌ك خۆى ده‌ڵێت" تازه له‌نمایشی (شه‌وێك پاش 1001) بووه‌ته‌وه، چه‌ند پڕۆژه‌یه‌كیشى له‌به‌رده‌ستتدان، له‌به‌رئه‌وه ناتوانێت بڵێت به‌كامیان ده‌ستپێده‌كات تابه‌ته‌واوی دڵنیا نه‌بێت."
|
|
|
|